عێراق بەپێی ڕێککەوتنی ئۆپیک+ ڕۆژانە 2.9 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات

سەرۆکی کۆمپانیایی نیشتمانیی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی کانونی دووەم ڕایگەیاند دوای ڕێککەوتنی ئۆپیک و دیاریکردنی بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئەم مانگە نەوتی هەناردەکراو دەگاتە 2.9 ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە بە داهاتی 4.2 ملیار دۆلار.

عەلا یاسری، بەڕێوبەری کۆمپانیای نیشتمانیی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” بە میدیایی فەرمیی عێراقی ڕایگەیاند، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لە ڕێکخراوی ئۆپیک کردوویەتی عێراق هەناردەکردنی ڕۆژانەی بەرزبووەتەوە بۆ 2.846 ملیۆن بەرمیل لە مانگی کانونی یەکەمدا، لە کاتێکدا مانگی پێشووتر بڕی هەناردەکردنی نەوت 2.709 ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ مانگی کانونی دووەم، بڕیاریشە لەسەرەتای ئەم مانگەدا کۆببنەوە سەبارەت بە هەر گۆڕانکارییەک کە پێویست بکات لەو 500 هەزار بەرمیلە زیادەدا بیکەن.

سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان عەلا یاسری ڕایگەیاند “هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌ عێراقدا، كێشه‌ی سیاسه‌تی نه‌وت و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌یه‌، بڕیاروایه‌ دۆسیه‌ی نه‌وته‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببردرێت، به‌ دیاریكراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی، كه‌ بۆ هه‌رێم و ناوه‌ندیش باشتره”..

ئەو بەرپرسەی کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکراشیکردووە، “هەرێمی کوردستان بە نرخێکی کەمتر لە نرخی جیهانی نەوتەکەی دەفرۆشێت کە نزیکەی ٩ دۆلار کەمترە لە ئاستی جیهانیی و داوامان لە هەرێم کردووە نەوتەکەی ڕادەستبکات تا لەڕێگەی کۆمپانیای فەرمی عێراقەوە هەناردە بکرێت”.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: ئاماژەی سەركەوتن بەسەر كۆرۆنا لەمساڵدا هەیە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر ئاشکرانەکردنی ئەو کەسانەی خۆپیشاندەران و چالاکوانانی عێراقییان کوشتووە بەناونیشانی…
Total
0
Share