توێژینەوەیەک: کاریگەرییەکانی کۆرۆنای درێژخایەن چەندین هێندەی شێرپەنجە توندترە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ئەو ئازارانەی بەهۆی نیشانەکانی کۆرۆنای درێژخایەنەوە دروست دەبن توندترە لە ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنجەی پێشکەوتوو بوون.

بەپێی رۆژنامەی   The Guardian ، هەستکردن بە ماندوێتیی زۆر یەکێکە لەو نیشانانەی کە زۆرترین کاریگەریی لەسەر ژیانی رۆژانەی تووشبووانی کۆرۆنای درێژخایەن هەیە، بەپێی توێژینەوەیەک کە توێژەرانی زانکۆی کۆلێژی لەندەن و زانکۆی ئێکستەر سەرپەرشتییان کردووە.

توێژەران بۆیان دەرکەوت کە زۆرێک لە نەخۆشە درێژخایەنەکانی Covid پلەی فشاری دەروونیی هاوشێوە یان خراپتریان هەبووە لە چاو ئەو کەسانەی کە شێرپەنجە یان نەخۆشیی توندی گورچیلەیان هەیە.

هەروەها کاریگەریی درێژخایەنی کۆرۆنا لەسەر چالاکییەکانی رۆژانەی نەخۆشەکان خراپتر بووە لەوەی کە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە دروست بووە.

توێژەران توێژینەوەیان لەسەر کەیسی زیاتر لە سێ هەزار و 750 نەخۆش کردووە، رایانگەیاندووە کە نیشانەکان بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی 12 هەفتە بەردەوام بووە دوای بەرکەوتنیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

داوا لە نەخۆشەکان کرا کە پرسیارەکان وەڵامبدەنەوە سەبارەت بەوەی کە کۆڤید تا چەند کاریگەری لەسەریان هەیە، لەوانە کاریگەری لەسەر چالاکییەکانی رۆژانەیان، ئاستی ماندوێتی، خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، هەناسە تەنگی، ئاڵۆزیی مێشک، و کوالێتیی ژیانیان.

دەرکەوت لەسەدا 51ی بەشداربووان وتوویانە کە لە مانگی پێشوودا نەیانتوانیوە لانیکەم بۆ ماوەی یەک رۆژ کار بکەن، لەکاتێکدا زیاتر لە سەدا 90ی تووشبووەکان لەتەمەنی کارکردندا بوون واتە، (18 بۆ 65).

لێکۆڵینەوەکانی پێشوو باس لەوە دەکەن کە 17%ی ئەو کەسانەی بەرکەوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنان، تووشی کۆڤید-19ی درێژخایەن دەبن.

 

 

بابەتی پێشتر

رۆژ بە رۆژ ژمارەی حاڵەتەکانی ئۆتیزم لە بەرزبوونەوەدایە<br> کەمتر لە چارەکێکیان مووچەیان هەیە

بابەتی دواتر

سێ تۆمەتباری دزیکردن لە سلێمانی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share