مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ دەكات و رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان بۆ یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی دەخەنەگەڕ.
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینیی 2024، پیرۆزبایی گەرم لە خەڵکی کوردستان و عێراق دەکەین، هیوادارین ساڵی ئایندە ببێتە مایەی ئاشتی و باشبوونی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و قوڵکردنەوەی زیاتری بنەماکانی هاوبەشی و پێکەوەژیان.
دەشڵێت، لەساڵی نوێدا هەموو هەوڵەکان دەخەینەگەڕ بۆ یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسی و پێکهاتەکان بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕاوەکان.