نوێترین زانیاری لەسەر کوشتنی كارمەندێكی پۆلیسی كەركوك ئاشكرادەكرێت

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك دوا زانیاری لەبارەی دۆسیەی كوشتنی كارمەندێكیان لەناو بازاڕی شارەكە رووندەكاتەوە و دەشڵێت، لەمساڵدا تاوانەكان بەڕێژەی 63% كەمیكردووە.

موقەدەم عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوابەدوای رووداوەكە رێوشوێنەكانیان دەستپێكردووە و بەڵێندەدەن هاوشێوەی رووداوەكانی پێشوو تۆمەتبارانی ئەم رووداوەش دەستگیردەكرێن و، رێگەنادەن هیچ كەسێك زەفەر بە پۆلیس بەرێت.

ئەوەشی وت، جۆری پەلامارەكە شكستی گروپە پەلاماردەرەكان نیشاندەدات.

موقەدەم عامر ئەوەشی خستەڕوو، جۆری هێرشەكە نیشانیدەدات كە تیرۆرستییە، بەڵام لە لێكۆڵینەوەدا هەموو شتێك دەكرێتە ئەگەر، تا ئەوكاتەی تۆمەتباران دەستگیردەكرێن و وردەكارییەكەی دەردەكەوێت.

دڵنیاییشیدایە هاوڵاتییان بەوەی مەترسی لەسەر شارەكە نییە و وتی، “رووداوەكە پەیامێكە و گەیشت پێمان، بەجۆرێكی دیكە ئیجرائات دەكەین”.

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك روونیشیكردەوە، لەمساڵدا سەرجەم جۆرەكاتی تاوان بەڕێژەی 63% بەراورد بە ساڵی پێشتر كەمیكردووە، جگە لە توندوتیژیی دژی ژنان كە بەڕێژەی 20% زیادیكردووە.

هۆكاری زیادبوونی ئەو جۆرە تاوانەشی بۆ زوو هاوسەرگیریكردن، تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، دەستێوەردان و باری خوێندن گەڕاندەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیزا فەلەكەدین: كاری بانكە حكومییەكان سنووردارە و پێویستی بەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەر نییە

لیزا فەلەكەدین ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ڕاپۆرتی سێیەمی دیوانی چاودێریی دارایی، میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی…
Total
0
Share