مامۆستایانی ناڕازی روونكردنەوە لەبارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ سودانی و شكاندنی بایكۆت دەدەن

مامۆستایانی ناڕازی دەربارەی ئەنجامی كۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی و پرسی شكاندنی بایكۆت دەدوێن.

مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا راگەیەندراوێكیان لەبارەی سەردانی دوێنێ وەفدێكیان بۆ بەغداد و دیداریان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وەك نوێنەری فەرمانبەر و مامۆستایان خوێندەوە و تیایدا هاتووە، داوای رەوای مووچەخۆران و، دۆخی خراپی مووچەخۆرانیان لە رووی دواكەوتنی مووچە و راگرتنی پلەبەرزكردنەوە روونكردەوە و داوایانكردووە مووچە بە نیشتمانی بكرێت، مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای خانەنشینانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بكرێت و هاوڵاتییان سوودمەندبن لە خزمەتگوزاریی بانكی و ئەودوای خزمەتگوزارییەكانی دیكەی حكومەتی ناوەند.

لە بەرامبەردا سودانی گوێی لە داواكارییەكانی مامۆستایان گرت و بە داواكاری رەوا ناویبردن و رایگەیاند، بەپێی خشتەیەكی زەمەنی جێبەجێیان دەكات، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوی كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكەدا هاتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، سودانی هەر لەوێ بڕیار و بەڵێنیدا كە (بۆ ساڵی نوێ كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران چارەسەربكات، هەمواری یاسایی بودجە لە حكومەت ئامادەیە و لە 9ی كانونی دووەم لە ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت بۆ پەسەندكردنی، مامەڵەی یەكسان لەگەڵ فەرمانبەرانی سەرجەم پارێزگاكان دەكات، لقی بانكی رەشید و رافیدەین لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە، فشار دەخاتە سەر هەرێمی كوردستان بۆ پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و چارەسەری جیاوازی نرخی سووتەمەنی و بەشە خۆراك).

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: ژمارەی تانەكانی رۆژی دووەم گەیشتە 85 تانە

بابەتی دواتر

دەستكەوتی رۆژانەی بیل گەیتس 11 ملیۆن دۆلارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی دەخرێتە سەر سیستمی GIS

بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستى ئاسانكارى و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ورد له‌سەر‌ تۆڕه‌كانى كاره‌باى پارێزگاى سلێمانى سیستمی کارپێکردنی GIS…
Total
0
Share