كۆمسیۆن: ژمارەی تانەكانی رۆژی دووەم گەیشتە 85 تانە

كۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، لە دووەم رۆژی وەرگرتنی تانەكاندا 85 تانەیان وەرگرتووە.

عەلی فەیسەڵ، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، ژمارەی تانە وەرگیراوەكانی رۆژی دووەم، لە چوارچێوەی ماوەی یاساییدا 85 تانەیە كە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبووە.

وتیشی، لە هەریەك لە كەركوك و زیقار، ژمارەی تانەكان لەهەر پارێزگایەكدا گەیشتووەتە 10 تانە.

ئەوەش لەكاتێكدایە لە رۆژی یەكەمدا 14 تانە پێشكەشی كۆمسیۆن كران.

ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو 28ی کانونی یەکەمی 2023، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی بە رێژەی 100% بڵاوکردەوە و رایگەیاند پێشکەشکردنی تانە لە ئەنجامەکان تاکو رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: دۆخی شەنگال ئارامە و “كۆتایی بە زیادەڕۆییەكان ‏هێنراوە”‏

دوای سەردانی بەرپرسە سەربازییەكانی عێراق بۆ شەنگال، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دڵنیایی لە ئارامیی دۆخی قەزاكە دەدات. ئەمڕۆ شاندێکی…
Total
0
Share