لە شاری كەلار كارگەیەكی بەرهەمهێنانی قارچك، ساڵانە 1500 تۆن قارچك بەرهەمدەهێنێت، جگە لە ناردنی بۆ بازاڕە ناوخۆییەكان هەناردەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت و بڕیارە لە ساڵی داهاتووشەوە بگاتە وڵاتانی کەنداو.2
هێرش محەمەد خاوەنی كارگەكە رایگەیاندووە، “كارگەكە توانیویەتی بەرهەمی ناوخۆیی دابینبكات و رەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیشی دەکەین، پلانیشمان هەیە ساڵی داهاتوو لە مانگی ئازاردا رەوانەی وڵاتانی كەنداوی بكەین.
کارگەکەی کەلار هەلیكاری راستەوخۆی بۆ 50 کەس رەخساندووە، ناڕاستەوخۆش 150 هاوڵاتیی لە چالاكییەكانی كارگەكە سوودمەندن.