بەڵێنێكی سودانی لەبارەی مووچەوە ئاشكراكرا

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی چارەسەر و هەنگاوە كردارییەكانی بە مامۆستایانی ناڕازی داوە.

ئەمڕۆ شەممە، لە شاری بەغداد نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە و چوار داواكاریی مامۆستایانیان خستووەتە بەردەم سەرۆك وەزیرانی عێراق.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی خواست و داواكاریی مووچەخۆران و كوردستانیان بەڕوونی گەیاندە سەرۆك وەزیران لەگەڵ دیاریكردنی گرفتەكان و نەخشە ڕێگای چارەسەریان خستووەتەڕوو لەسەروی هەمووی چارەسەری گرفتی مووچە و لەبەرامبەردا سەرۆك وەزیران بەڵێنی چارەسەر و هەنگاوە كردارییەكانی پێداون.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك لە باكووری كوردستان روویدا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share