کۆمسیۆن ژمارەی تانە پێشکەشکراوەکانی ئاشکراکرد

ژمارەی ئەو تانانەی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پێشکەشی کۆمسیۆن کراون، گەیشتنە 14 تانە.

عەلی فەیسەڵ، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی کۆمسیاران رایگەیاند، “ژمارەی ئەو تانانەی لە یەکەم رۆژی کردنەوەی دەرگای تانەدان گەیشتوونەتە دەست کۆمسیۆن 14 تانەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە پابەندین بەو ماوە یاساییەی کە بۆ وەرگرتنی تانەدان دیاریکراوە”.

ئێوارەی پێنجشەممە 28ی کانونی یەکەمی 2023، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی بە رێژەی 100% بڵاوکردەوە و رایگەیاند پێشکەشکردنی تانە لە ئەنجامەکان تاکو رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

 

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی روونكردنەوەیەك لەبارەی مووچە و خەرجییەوە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

شوێنەوارناسەکان کۆشکێکی 4 هەزار ساڵەیان لە چین دۆزییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share