باڵندەیەکی دەگمەنی دووڕەگەز.. نیوەی مێیە و نیوەی نێرەیە

یەكێك لە زانایانی بواری باڵندە، باڵندەیەكی دوو رەگەزی لە كۆڵۆمبیا دۆزییەوە، تایبەتمەندی ئەم باڵندەیە چییە؟ شیكردنەوە زانستییەكان چین بۆ ئەم دیاردە دەگمەنە؟

باڵندەكە لە خێزانی (تناجر)ە نیوەی لای راستی نێرینە و نیوەی لای چەپی مێینەیە.

بەشێوەیەكی گشتی باڵندەی تناجر (ناوە زانستییەكەی Tangara-ە) كە لەسەر بەروبوومی میوە لە ناوچەیەكی فراوان لە باشووری مەكسیك تا باشووری بەرازیل دەژین و ئەوپەڕی درێژییەكەی لەنێوان 13 بۆ 14 سانتیمەتردایە. نێرینەكەی بە رەنگی شین و سەوز جیادەكرێتەوە لەكاتێكدا مێینەكەی پەڕێكی سەوزی رەنگ گیایی هەیە.

ئەمە یەكەمجار تێبینی ئەم جۆرە لە باڵندەی دوو رەگەز لە ژینگەی سروشتیدا دەكرێت. ئەم جۆرە لە شێواندنی بۆماوەیی روودەدات، بۆ نمونە كاتێك هێلكە بەشێوەیەكی نادروست دەبێتە دوو بەشەوە و دواتریش لەڕێی دوو سپێرمەوە دەپیتێندرێت.

ئەم دیاردە دەگمەنە بە هەمان شێوە لە باڵندەی فێتچی زێبرا (Zebra Finch)، پەپولە و مێرووەكانی دیكەدا بەدیكراوە.

لە راستیدا، ئەم باڵندەیە نمونەی دووەمی باڵندەیە لە جۆری (Honeycreeper)ی دوو رەگەز كە لە ئەدەبیاتی زانستیدا ئاماژەی پێكراوە. یەكەم باڵندەی ئەم جۆرە بەر لە زیاتر لە 100 ساڵ دۆزرایەوە. ئەویش بەهەمان شێوە نیوە شین و نیوەكەی دی سەوز بوو، بەڵام لە دوو لای پێچەوانە.

جۆن مۆریلۆ-ی زانای باڵندەناس ئەم باڵندە دەگمەنەی لە فیلاماریا-ی كۆڵۆمبیا دۆزییەوە و، نیشانی هامیش سبنسر-ی زانای باڵندەناسی نیوزلەندی لە زانكۆی ئۆتاجۆ دا. كە بە رێكەوت پشووەكەی لەوێ بەسەردەبرد.

باڵندەكە، لە شێوازی ژیانیدا جیاوازە لە باڵندەكانی دیكە. بەهۆی ژیانكردن بەتەنها.

جۆن مۆریلۆ روونیكردەوە، چاوەڕێی دەكرد تا باڵندەكانی دیكە شوێنی خواردنەكەیان جێدەهێشت، دواتر بەتەنها دەهات بۆ بەدەستهێنانی خۆراكی خۆی. بەشێوەیەكی گشتی خۆی بەدووردەگرێت لە كارلێك و نزیكبوونەوە لە باڵندەكانی دیكە. ئەوانی دیكەش خۆیان لێدەپاراست. ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت كە هەلی زیادبوون و مانەوەی كەمە.

#ئێستا

بابەتی پێشتر

شوێنەوارناسەکان کۆشکێکی 4 هەزار ساڵەیان لە چین دۆزییەوە

بابەتی دواتر

ئاگر لە شووقەیەكی نیشتەجێبوون لە سلێمانی كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچێک خۆی مارە دەکات

لە ڕووداوێکی دەگمەندا، کچێکی میسری، لە ئاهەنگی مارەکردنەکەیدا خۆی رۆڵی” مارەبڕ” دەبینێت. لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە…
Total
0
Share