بەتەمەنترین دووانەی بەیەکەوەنووساو گیانیان لەدەستدا

لۆری و جۆرج چاپیل، کە دوو دووانەی بەیەکەوەنووساوی تەمەن 62 ساڵانی ئەمریکی بوون گیانیانلەدەستدا.

 

لۆری و جۆرج چاپیل لە ساڵی 1961 بە دوو کەللەی سەری بەیەکەوەنووساوەوە لە نەخۆشخانەیەکی پەنسلڤانیا لەدایکبوون.

ئەو دوو دووانەیە لە 30% ی مێشکیان و خوێنبەرەکانیاندا هاوبەش بوون، سەرەتا پزیشکەکان پێیان وابوو رەنگە بتوانن تا تەمەنی 30 ساڵی بژین، بەڵام دوور لە پێشبینیەکان توانیان دوو هێندە ژیان بەسەرببەن.

لە ماوەی تەمەنیاندا جۆرج گۆرانیبێژ بوو لۆریش یاریزانی بۆڵینگ بوو.

تا ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو دوو دووانە بەیەکەوەنووساوە ئاشکرانەکراوە.

 

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share