کۆمسیۆن دەرگای تانەدان بۆ لایەنەکان دەکاتەوە

لایەنەكانی بەشداربووی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان ماوەی 3 رۆژیان لەبەردەمدایە بۆ تانەدان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.

میدیای فەرمی یەكێتی لە زاری سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە بڵاویكردووەتەوە،  دوای سێ رۆژ لە راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەرگای تانەدان بۆ لایەنەكان دەكاتەوە و دەتوانن سكاڵا تۆماربكەن.

پێشتریش جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی راگەیاند، “دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كە شەوی رابردوو بوو دەرگای تانەدان بەرووی لایەنە سیاسییەكانی بەشداری هەڵبژاردندا دەكرێتەوە كە ئەگەر تانە لە ئەنجامی كۆتایی بدەن.

شەوی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی پەرلەمان رەخنە لە حكومەت دەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share