بەهۆی تێوەگلان لە گەندەڵی بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبا 6 ساڵ زیندانیدەكرێت

دوای تۆمەتباركردنی بە تێوەگلان لە گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل، ڕەعد موحسین غازی ئەلحارس بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبای عێراق سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا.

دەستەی دەستپاكیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیەندراوێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، ناوبراو بە چەندین كەیسی گەندەڵی تۆمەتباركراوە، یەكێكیان وەرگرتنی 400 هەزار دۆلار بەرتیلە، دوای یەكلابوونەوەی تۆمەتەكە، دادگای ڕسافە لە بەغداد سزای زیندانیكردنەكەی بەسەردا سەپاندووە لەگەڵ پێبژاردن بەبڕی 10 ملیۆن دینار.

دەستەی دەستپاكیی عێراق ڕوونكردنەوەی خستووەتەڕوو و ڕایگەیاندووە كە وەرگرتنی ئەو بەرتیلە لەبەرامبەر كارئاسانی بووە بۆ وەرگرتنی گرێبەستێكی وەزارەتی كارەبا (پڕۆژەی هێڵی كارەبای حلـلە – كەربەلا).

بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبای عێراق جگە لەو كەیسە، بە تێوەگلان لە چەندین دۆسیەی تری گەندەڵی تۆمەتباركراوە، وەك ئەوەی دەستەی دەستپاكیی عێراق باسیكردووە، بەبێ ئەوەی وردەكاریی ئەو دۆسیانە ئاشكرابكات.

پێشتر دادگای ڕسافە كە لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانی گەندەڵی دەكات، سزای دەیان ساڵ زیندانیكردنی بەسەر زیاد قەتان جێگری ئەمینداری گشتیی پێشووی وەزارەتی بەرگریدا سەپاندبوو، بەتۆمەتی گەندەڵیكردن لە كڕینی زرێپۆش و ئامێر بۆ وەزارەتەكە.

ئەو كاربەدەستەی پێشووی وەزارەتی بەرگریدا سەپاندبوو، بەڵام قەتان بۆ ئوردن هەڵات و دواتر دادگای عێراق داوای ڕادەستكردنەوەی ناوبراوی كرد و جگە لە زیندانیكردن، داوای گەڕاندنەوەی 800 ملیۆن دۆلار لە زیاد قەتان دەكات.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەرێم ئاماری تاوانەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانى ته‌قه‌كه‌رێكى ده‌ستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت.…
Total
0
Share