بەرزبوونەوەی كۆڵیسترۆڵی خوێن لە دوورمەودادا كێشەیەكی جدییە، نەبوونی نیشانەش بارودۆخەكە خراپتردەكات، تەنها لە ڕێگەی پشكنینی تایبەتەوە دەتوانرێت بزانرێت كە كۆڵیسترۆڵ بەرزبووەتەوە یاخود نا، بەڵام چەند سەوزەیەك هەیە كاریگەری بەرچاویان هەیە لەسەر دابەزاندنی.
پەیمانگای نیشتیمانی NHLBI بۆ نەخۆشییەكانی دڵ دەڵێت، ” دەبێت لە تەمەنی نێوان 9 بۆ11 ساڵیدا یەكەمین پشكنینی كۆڵیسترۆڵ ئەنجامبدرێت، هەموو پێنج ساڵ جارێكیش دووبارەبكرێتەوە، بۆ ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە نێوان 45 ساڵ بۆ 65 ساڵدایە و ئەو ژنانەش كە تەمەنیان لە نێوان 55 ساڵ بۆ 65 ساڵدایە دەبێت هەموو ساڵێك یاخود دوو ساڵ جارێك بكرێت، سەروو 65 ساڵیش دەبێت هەموو ساڵێك بیكەن.”
ئەگەر كەسەكەش پشكنینی ئەنجامدا و دەركەوتن كۆڵیسترۆڵی بەرزە، جگە لەوەرگرتنی دەرمانی پێوست دەبێت دووربكەوێتەوە لە خواردنی خوێی لە رادەبەدەر و میوە و سەوزە زیاتربخوات و خواردنی چەورییەكان كەمبكاتەوە و كێشی جەستەی مامناوەند بهێڵێتەوە و دووربكەوێتەوە لە جگەرەكێشان و وەرزش بكات بۆ ماوەی 30 خولەك بە شێوەی رۆژانە و فشار و دوودڵی و راڕایی لە خۆی دووربخاتەوە.
هەر بە گوێرەی پەیمانگاكە، ئەم سەوزەواتانە سوودی بەرچاویان دەبێت لە دابەزاندنی ئاستی كۆڵیسترۆڵدا: (سپێناغ، قەرنابیت، گێزەر، كولەكەی شیرین، چەوەنەر).