بۆ پیاوان: بەم سیستەمە خۆراکییە خۆت لە شێرپەنجە بپارێزە

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ سەلماندوویەتی سیستەمی خۆراکی رووەکی دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە لە پیاواندا بە تایبەت شێرپەنجەی ریخۆڵە کەمدەکاتەوە.

بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە زانکۆی کیۆنگ هی ی کۆریای باشوور ئەنجامدراوە، ئەو پیاوانەی سیستەمی خۆراکی رووەکی پەیڕەودەکەن، بە رێژەی 21% ئەگەر تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمدەبێتەوە.

پرۆفیسۆر جیهی کیم، نوسەری توێژینەوەکە دەڵێت، “ئەو ماددە دژە ئۆکسانانەی لە سەوزە و میوە و دانەوێڵەدا هەیە، رێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە ئەستوورە دەکات”.

بە پێی ئامارێک ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجەی ریخۆڵە لە پیاواندا زیاترە بەراورد بە ژنان، بەڵام دەکرێت لە رێگەی سیستەمی خۆراکی تەندروستەوە کەمبکرێتەوە.

توێژەران دەڵێن، “باشترین سیستەمی خۆراکی پێکهاتووە لە میوە، سەوزەی تازە، دانەوێڵەکانی وەک شۆفان و گەنم و برنجی بۆر”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند نەخۆشییەک لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە
ئێستا زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە وەرزی زستاندا ئەگەری بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەناو ئاژەڵاندا بوونی نییە، بەڵام ئەگەری بڵاوبوونەوەی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری قوربانییەکانی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەمیان…
Total
0
Share