تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رێنماییەكی نوێی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی تایبەت بە دەوامكردن لە رۆژانی هەینی و شەممە دەركرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە تێیدا هاتووە، كە وەزیری دارایی رێنماییەكی دەركردووە كە تایبەت بە فەرمانبەرانی فەرمانگەی ژمێریاری و بودجە و بانكی ناوەندیی كە رۆژانی هەینی و شەممە دەوامبكەن.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو هەنگاوە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكانی بواری وەبەرهێنان و جیاوازیی مووچە و خەرجییەكانە.