بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم سبەینێ هەینی ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکاندا نییە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەورى جیا جیا.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەهەندێک لەناوچە شاخاوییەکان و باشووری هەرێم ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لەکاتەکانی درەنگانی شەو.