رەحمان خانی: بەشێك لە بەنداوەكان سەرڕێژیان كردووە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە كاریگەری ئەو شەپۆلی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو بەشێك لە بەنداوە بچووكەكان كە لە ماوەی رابردوودا دروستكراون سەرڕێژیان كردووە و داهاتی ئاو زیادیكردووە.

رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بە كاریگەری ئەو شەپۆلی بارانبارینەی چەند رۆژی رابردوو بەشێك لە بەنداوەكان كە لە ماوەی رابردوودا دروستكراون سەرڕێژیان كردووە و بڕێكی زۆر ئاو كۆكراوەتەوە و داهاتی ئاو زیادیكردووە.

وتیشی، “لە هەر سێ بەنداوی دوكان، دەربەندیخان و دهۆك بە بەراورد بەساڵی رابردوو ئاستی ئاو لەو سێ بەنداوە زیادیکردووە”.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری هەولێر لەبارەی دەركردنی كچێكی بیانی لە شێلتەری سەگەكان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

بارهەڵگرێکی تایبەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی ئاگریگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share