كامیل قەزاز: دانانی پێوەری زیرەك سووتانی محاویلەی كەمكردووەتەوە

كامیل قەزاز بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، 92%ی پڕۆژەی پێوەری زیرەك كە بۆ كۆنتڕۆڵكردن و بە ئەلیكترۆنیكردنی كارەبایە تەواوبووە و بەپێی خەمڵاندنەكان ئێستا بەفیڕۆچوون لە 40%ەوە بۆ 30% كەمبووەتەوە و دەشڵێت، “سووتانی محاویلەكانی دابەشكردنی كارەبا بۆ گەڕەكەكانی ناوشارەكان بەهۆی دانانی ئەو پێوەرانەوە زۆر كەمیكردووە”.

راشیگەیاند، توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان (4300 بۆ 4400) مێگاواتە، بەڵام بەهۆی كاری چاككردنە و سیانەوە لە ئێستادا بڕی بەرهەم دەگاتە (3500) مێگاوات، لەگەڵ ئەوەشدا لە وەرزی هاویندا و زیادبوونی خواست و داواكاری دەگاتە نزیكەی 5 بۆ 6 هەزار مێگاوات.

ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا 92%ی كارەكانی پڕۆژەی پێوەری زیرەك تەواوبووە و یەك ملیۆن و 320 هەزار پێوەری زیرەك دانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: یەكێك لە ئامانجەكانی دوا سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بوو

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێك لە ئامانجەكانی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەکانی نزیک لە چەکدارانی دیمەشق: هێزەکانی هەسەدە هەوڵی پێشڕەوی دەدەن بەرەو گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە چەکدارانی دیمەشق رایانگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەوڵی پێشڕەویدان بەرەو گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب.…
Total
0
Share