بارهەڵگرێکی تایبەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی ئاگریگرت

لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی بارهەڵگرێکی تایبەت بەگواستنەوەی سوتەمەنی ئاگریگرت.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاتژمێر 9:40 خولەکی ئەمشەو بارهەڵگرێکی تایبەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی ئاگریگرت گواستنەوەی سووتەمەنی لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی ئاگریگرت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئاگرەکە لەلایەن تیمی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراو لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە دەستیپێکردووە.

لەبارەی زیانەکانەوە ئاماژەی بەوە کرد، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: لاشەی ورچە کوژراوەکەی باڵەکایەتی مۆمیا دەکرێت

بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، “لاشەی ئەو ورچەی لە باڵەکایەتی کوژرا مۆمیا دەکرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەریەندراوێکدا…
Total
0
Share