کەمئاوی هەڕەشە لە عێراق دەکات

بەهۆی خراپ ئیدارەدانەوە به‌شێكی زۆری دانیشتووانی چه‌ند شارێكی عێراق له‌نێو گێژاوی كێشه‌ی بێئاویدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئەوەش بە هەڕەشە بۆ سەر ئایندەی وڵاتەکە ناودەبرێت، کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت.

د. هێرش شكاك، شارەزا له‌ ئیداره‌دانی ستراتیژیی ئاو دەڵێت، ئێستا به‌شێكی زۆری دانیشتووانی چه‌ند شارێكی عێراق له‌نێو گێژاوی كێشه‌ی حه‌قیقی بێئاویدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ جۆرێك له‌به‌ر بێئاوی دانیشتووانی چه‌ندین گوند کۆچیان كردووه‌ بۆ نێو شاره‌كان،

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی ئاوی پیس و نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی عێراق، ئه‌مه‌ حاڵه‌تێكی ئاسان نییه‌ و زۆر مه‌ترسیداره.

دەشڵێت، نه‌ سیاسه‌تی ئیداره‌دانی ئاو له‌ عێراق، نه‌ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌ خزمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌ پڕ مه‌ترسییه‌ نین.

ئاماژە بەوەش دەکات،‌ به‌پێی لێکۆڵینەوەکان و بۆچوونی لێكۆڵه‌ره‌وانی ئیداره‌دانی ئاو له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتوودا، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئه‌م كێشه‌یه‌ی نه‌بوونی ئاو له‌ عێراق به‌ره‌و كاره‌ساتی گه‌وره‌ ئاڕاسته‌ ده‌گرێ‌، وه‌ك رووبەرووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و هۆزه‌كان له‌سه‌ر بە ‌ده‌ستهێنانی ئاو، واتا له‌ وڵاتی عێراقدا به‌هۆی زۆر خراپی ئیداره‌دانی ئاو و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌تی ئیداره‌دانه‌ی ئاو له‌ چه‌ند ساڵی داهاتوودا كاره‌ساتی ئاو وه‌ك شێوازێكی جه‌نگی ئاو له‌ به‌شێكی عێراقدا رووده‌دات، كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی نەرێنی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.

بابەتی پێشتر

سودانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە یاسای دادگای فیدڕاڵی پێكدەهێنێت

بابەتی دواتر

بورجی ئیڤڵ داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share