بە هاوکاری دژەتیرۆر لە سلێمانی بەرگریی عێراق 4 تیرۆرستی دەستگیرکرد

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق، دەستگیرکردنی 4 تیرۆرستی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “لە بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دەستگیرکردنی لە یاسادەرچووان و تیرۆرستان، پاش دەستکەوتنی زانیاری هەواڵگری ورد سەبارەت بە بوونی ژمارەیەک تیرۆرستی داواکراو کە تێوەگلابوون لە ژمارەیەکی زۆر کاری تیرۆرستی، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی، توانرا 4 کەس لەو داواکراوانە دەستگیربکرێن”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئەو کەسانە ئەندامی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش بوون و لە دیارترین ئەو کارە تیرۆرستیانەی بەشداربوون تێیدا بریتین لە هێرشکردنە سەر بنکەی سپایکەر، ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، تەقینەوە لە بەغداد، سەرجەمیان بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبوون و رێکاری یاساییان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر”.

بابەتی پێشتر

چی روودەدات ئەگەر زەوی لە خولانەوە بوەستێت؟

بابەتی دواتر

سنووری قەزای پێنجوێن بۆردومانكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share