جەمال كۆچەر: لە 2024 كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە ساڵی 2024 كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت و دەشڵێت، ” هەنگاوی كردارەكی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و جیاكردنەوەی مووچەیە لە ئینفاقی فیعلی”.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لیژنەیەك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لە راوێژكارانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی پێكهێندراوە بڕیارە كۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامبدەن بۆ ئامادەكردنی رەشنووسی یاسای بودجە.

ئاشكراشیكرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق و لایەنە عێراقییەكان هەڵوێستی خۆیان راگەیاندووە كە لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندان و دەكرێت حكومەتی عێراق 700 ملیار دینار بنێرێت تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە.

بە بڕوای ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، ساڵی داهاتوو كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت، بەڵام چەند گرفتێك هەیە پەیوەست بە پرسی نەوتی هەرێم كە دەبێت لەگەڵ بەغداد یەكلابكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

مالیكی و خەزعەلی پێكهێنانی حكومەتە خۆجێییەكان تاوتوێدەكەن

بابەتی دواتر

داقوق.. گوماندەكرێت منداڵێك بەهۆی ئیندۆمییەوە گیانیلەدەستدابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێك پشوو راگەیەندرا

بەپێی رۆژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێم رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی هەرێمی كوردستانەوە، پشووی فەرمی دەبێت. پشووەكە تەواوی…
Total
0
Share