وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئامادەییمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەیە و سبەی بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكەین.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای رەسمیی حزبەكەی راگەیاند، “یەكێتی ئامادەیی تەواویی هەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەوپێیەی چەند رۆژێكە لە هەڵبژاردن تەواوبووە، ئەمە جگە لەوەی یەكێتی حزبێكی سیاسیی مێژوویی ناوخەڵكە، چەندین ساڵە هەڵبژاردن دەكات و لە دوای هەر هەڵبژاردنێكیش ئامادەبووە بۆ هەڵبژاردنێكی دیكە”.
وتیشی، “پێویستە لە هەرێمی كوردستان كۆتایی بەوە بهێنرێت كە كەسێك یان لایەنێك بەناوێك خۆی كاندید دەكات و بۆ ناوێكی تر كار دەكات چونكە لە رابردوو ئەوە سەلمێنراوە كە خەڵكی هەرێمی كوردستان لەوە زەرەرمەندبوون”.