لە ئاغجەلەر دوو راوچی دەستگیرکران

بەتۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی، لە ئاغجەلەر دوو راوچی دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بە ئامانجی پاراستنی سروشت و ژینگەی سنوورەکەیان مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر دەرچوون بۆ گوندەکانی (خدری،هەمزە رومی،هەنارە) لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیرکران.

باسلەوەش دەکات، هەروەها دەستگیرا بەسەر سەرجەم کەل و پەلەکانیاندا کە بریتیبوون لە، باڵندەیەکی راوکراو، تاپڕێک، ئۆتۆمبێلێک و یەک لایت.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و دوو باڵندەکەش ئازادکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە رێنماییەکانی کردنەوەی باخچەی منداڵانی لەناو خوێندنگەکان بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رەزامەندی دا بە کردنەوەی باخچەی منداڵان لەناو خوێندنگە بنەڕەتییەکان و مەرجەکانیشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکان کرد.…
Total
0
Share