لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینی پاسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دەستبەسەرداگرتنی پاسێک و شاردنەوەی دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلە نەفەرهەڵگرەکەی لای كەسێك داناوە لەئێستادا نایداتەوە و شاردوویەتییەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەری لێكۆڵینەوە توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تۆمەتبار ( أ،م،ق لەدایكبووی 1983 ) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەک لە خوێندنی باڵاوە بۆ ئەو خوێندکارانەی لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لیوا هاشم تێکۆشەرێکی دێرین و دیاری رۆژە سەختەکانی شۆڕشی نوێ بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شێخ وەهاب دەستگیركرایەوە

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە ماوەی ڕابردوو بەتۆمەتی ساختەكاری لە پسووڵەدا دەستگیركرابوو، دووبارە دەستگیركرایەوە، تۆمەتی خراپبەكارهێنانی ئامێرەكانی…
Total
0
Share