ئاگادارییەک لە خوێندنی باڵاوە بۆ ئەو خوێندکارانەی لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو خوێندکارانە ئاگاداردەکاتەوە کە لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن، دەتوانن بۆ پشووەکانی سەری ساڵ بگەڕێنەوە ناو خانەوادەکانیان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەى د.ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەهۆى پشووەکانى سەرى ساڵ و بۆ خزمەتکردنى قوتابیان و خوێندکاران و بەسەربردنى پشوەکانى سەرى ساڵ لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەمیان بە مەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە رۆژانی 25ی کانونی یەکەمی 2023 تاوەکو 2ی کانونی دووەمی 2024 بگەڕێنەوە هەرێم.

باس لەوەش کراوە، ئەو خوێندکارانە دەتوانن پشوى سەری ساڵ لەگەڵ خانەوادەکانیان بەسەرببەن و، ئەو ماوەیەیان بە بچڕان بۆ هەژمارناکرێت.

بابەتی پێشتر

کچە خوێندکارێک ژێر ئۆتۆمبێل کەوت و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینی پاسێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share