عیماد ئەحمەد: ئامانجی یەکێتی پێکهێنانی ئەنجومەنێکی خزمەتگوزارە بۆ کەرکوک و ناوچە كوردستانییەكان

عیماد ئەحمەد

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئامانجیانە ئەنجومەنێکی خزمەتگوزار بۆ کەرکوک و ناوچە كوردستانییەكان پێكبهێنن و بۆ ئەوەش ئامادەی هاوپەیمانیكردنن لەگەڵ لایەنەكاندا.

عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە رووی جێبەجێكردن و دەرئەنجامەكەشیەوە هەنگاوێكی نوێیە و لە قازانجی گەلانی عێراقە. بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی پرۆسەی ئەنجامدانی سەركەوتوو بوو، كەمترین پێشێلكاری تیائەنجامدرا.

عیماد ئەحمەد لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمیی یەكێتی وتیشی، “دەرئەنجامەكەشی باش بوو، وەكو یەكێتی دەنگێكی زۆر باشمان هێناوە، كورسییەكی زۆر باشمان هێناوە”.

ئەوەشی وت، “ئەو دەرئەنجامە ناکۆتاییەی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق راگەیەندراوە، ئەرکی یەکێتی لە ناوچە جێناکۆکەکان بە گشتی و کەرکوک بە تایبەتی قورستر کردووە، چونکە یەکێتی توانیویەتی لە ناوچە جێناکۆکەکان زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت، ئەو سەرکەوتنەش لێمان دەخوازێت دەستی خزمەت بۆ خەڵک و هاوپەیمانێتی بۆ لایەنەکان درێژبکەین”.

یەكەم دەنگمان لە كەركوك هێناوە، مافی سروشتیی خۆمانە پارێزگار دابنێین، بەڵام بە پێنج كورسی نابێت، یاسایەك هەیە كە دەبێت پارێزگار و ئەنجومەن و دامودەزگاكان بە سازان پێكبهێنرێن، عیماد ئەحمەد وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستی هاوپەیمانی بۆ هەموو لایەك درێژدەكەین، تا بەیەكەوە ئیدارەیەكی باش، ئەنجومەنی باش دروستبكەین بۆ ئەو شارانە.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی دووپاتیشیكردەوە، ئامانجی یەکێتی پێکهێنانی ئەنجومەنێکی خزمەتگوزارە بۆ کەرکوک و ناوچە كوردستانییەكان. باسی لەوەشكرد، “ئەرکمانە ئەو بەڵێنانەی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە دەنگدەرانی خۆشەویستی ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەت کەرکوکمان داوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، یەکێتی لە رابردوودا سەرکەوتنی گەورەی لە کۆنگرە و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەدەستهێنا، بەو رۆحیەتەشەوە و بەیەک دەنگ کاردەکەن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و ئامانجیانە سەرکەوتنی گەورەش لەو هەڵبژاردنە بەدەستبهێنین، بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش پلان و بەرنامەی یەکێتی جێبەجێ بکەن، کە خزمەتکردنی خەڵکە.

عیماد ئەحمەد ئەوەشی وت، “وەک چۆن لە رابردوودا بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکێتی جموجوڵی سیاسی لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق هەبووە، لە ئایندەشدا جموجوڵی سیاسیی زیاترمان دەبێت، کە تەنها ئامانجمان خزمەتکردنی خەڵکی هەرێم و عێراقە و لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلالیش کە رێبازی چەپکە گوڵەکەیە، کاری پێکەوەییمان لەگەڵ لایەنەکان دەوێت”.

بابەتی پێشتر

بە کێ دەوترێت نەزۆک؟

بابەتی دواتر

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ئاشکراکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ ئەو كەسانەی خانوو و باڵەخانەكانیان نۆژەندەكەنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكات بەكارهێنانی شەقامەكان بۆ دانانی كەرەستەی بینا رێگاپێدراو نییە. لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی…
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

لە هەفتەی داهاتوودا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە رۆژێک دەکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا. بەپێی خشتەی…
Total
0
Share