داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق ئاشکراکرا

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، داهاتی مانگی رابردووی فرۆشی نەوت زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، 102 ملیۆن و 975 هەزار و 782 بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەی هەشت ملیار و 481 ملیۆن و 558 هەزار دۆلار بووە.

ئاشکراشیکرد، بە تێكڕا نرخی هەر بەرمیلێک 82.365 دۆلار بووە، بە 33 کۆمپانیای رەگەز جیاواز فرۆشراون.

بابەتی پێشتر

پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری گەڕانەوە بۆ بەستنی دەمامک دەکەن

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share