جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت لەم ماوەیەدا وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد بكاتەوە و سەردانەكەش بۆ پرسی یاسای بودجە، مووچە، نەوت، غاز، ناوچە كوردستانییەكانە”.
راشیگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوامە، ئامانجمان جێبەجێكردنی دەستوور و پاراستنی فیدڕاڵیزمە، پێشبینییشدەكرێت جارێكی دیكە وەفدێكی هەرێمی كوردستان بچێتەوە بەغداد، لەسەر كۆمەڵێك پرسی یاسای بودجە و مووچە و نەوت و غاز و ناوچە كوردستانییەكان گفتوگۆ بكەن.”
لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش وتی، “پرسی دووبارە ناردنەوەی نەوت، پەیوەندیی بە گفتوگۆی نێوان توركیا و عێراقەوە هەیە، ئەوەی پێویست بووە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە پێشكەشكراوە، لە پرسە یاساییەكان و گرێبەستەكان؛ بەڵام پرسەكە لە نێوان ئەنكەرە و بەغداد ماوەتەوە.”
راشیگەیاند، “ئێمە جەخت لە ناردنی بەشەبودجەی هەرێم دەكەینەوە، كە لە یاسای پەسەندكراوی بودجە دەرچووە و لە ماوەی رابردوودا بڕی پێویستی نەوت ڕادەستی سۆمۆ كراوە؛ ڕۆژانە 85 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغداد كراوە. بۆیە هەموو پابەندییەكان جێبەجێكراون و گرنگە پرسەكە بە بابەتە سیاسییەكانەوە نەبەسترێتەوە و چارەسەربكرێت.”