دووانەیەک لە دوو رۆژی جیاوازدا لەدایکبوون

لە حاڵەتێکی پزیشکی دەگمەندا، ژنێک کە دوو منداڵدانی هەیە، دووانەیەکی کچی بە تەندروستییەکی باش و لە دوو رۆژی جیاوازدا لە دایکبوون.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، کیلسی هاتشەر، تەمەن 32 ساڵ، لە دوو رۆژی جیاوازدا دووانەیەکی بوو، دوای ئەوەی هەریەکەیان لە سکێکی جیاوازدا گەشەیان کرد بەو پێیەی ئەو ژنە خاوەنی دوو منداڵدانە، لە ژێر چاودێری پزیشکانی زانکۆی ئەلاباما لە  نەخۆشخانەی شاری بێرمینگهام.

ئەو ژنە رۆژی سێشەممە منداڵێکی ساوای بەناوی رۆکسی لەیلا، لەدایکبوو، دوای 20 کاتژمێر و لە رۆژی چوارشەممە کچە دووەمەکەی بەناوی ریبێل لەیکن لەدایکبووە.

هاتشەر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە نەخۆشخانە رایگەیاند، “هەردوو منداڵەکەم ماڵێکی تایبەت بە خۆیان هەبوو لەنێو سکی مندا، ئێستاش چیرۆکێکی لەدایکبوونی ناوازە و تایبەتیان هەیە، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە دوو کچەکەمان بە تەندروست و سەلامەت هێنایە ئەم جیهانە”.

هاتشەر لە تەمەنی 17 ساڵیدا تووشی دوو منداڵدانی بووە.

لە کاتی پشکنینی رۆتینی سۆنەر لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، هاتشەر کە دایکی سێ منداڵە، زانیویەتی دووگیان بووە بە دووانە، هەروەها هەر کۆرپەلەیەک لە یەکێک لە منداڵدانەکانیدا گەشە دەکات.

لە ئەنجامی ئەو دۆخەدا، هاتشەر پێویستی بە چاودێری و پلاندانانی پزیشکی زیاتر بوو بە درێژایی هەفتەکانی پێش دووگیانی.

دروستبوونی دوو منداڵدان وەک حاڵەتێکی دەگمەن لە جیهاندا سەیردەکرێت کە لە لەدایکبوونەوە لە هەندێک لە خانماندا دەردەکەوێت، پزیشکان بە “یەک دووگیانی لە ملیۆنێک” ناوی دەبەن.

بەپێی خەمڵاندنەکان تەنها نزیکەی لەسەدا %0.3ی ژنان لە جیهاندا تووشی ئەم حاڵەتە دەبن.

 

بابەتی پێشتر

ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێم ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا خواردنەکەیان ماددەی هۆشبەری تێدابووە و هەرای ناوەتەوە

ئامادەبووانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئەمریکا خواردنێکیان پێدراوە ماددەی هۆشبەری تێدابووە، بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،…
Total
0
Share