تورکیا راگرتنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی درێژکردەوە

فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، “تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو تورکیا راگرتنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی پێ راگەیاندین”.

هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تورکیا تا 22ی مانگی حوزەیرانی 2024 راگرتنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی درێژکردووەتەوە و هۆکارەکەشی هیچ پەیوەندی بە رێکارەکانی فڕۆکەخانەوە نییە”.

جەختیلەوەش کردەوە، “لەلایەن حکومەتی هەرێم و عێراق گفتوگۆی زۆر لەوبارەیەوە کراوە لەگەڵ لایەنی تورکیا و هۆکارێکی سیاسی لەپشت راگرتنی گەشتەکانەوە هەیە”.

پێشتر لە 3ی نیسانی 2023 کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی راگرت، هاوکات دواتر بڕیاریدا تاوەکو 3ی تەمووزی هەمان ساڵ راگرتنی گەشتەکانی درێژبکاتەوە، دوابەدوای ئەوەش بڕیاریدا تاوەکو 3ی کانوونی دووەمی 2024 ئەو بڕیارە جارێکی دیکە درێژبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك مۆڵ و ماركێت لە سلێمانی نرخی كاڵا و شمەكیان هەرزانكرد

بابەتی دواتر

شارەزایەكی ئابوری: نرخی دۆلار دەگاتە 145 هەزار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share