پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت لە كەركوك بۆ ئەمڕۆ كۆتاییهات و بڕیارە سبەی پڕۆسەكە بەردەوامدەبێت.
عەلی عەباس وتەبێژی لقی كەركوكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە كەركوك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت لە كەركوك بۆ ئەمڕۆ كۆتاییهات كە 56 سندوق تەواوكراون و ماوەتەوە 60 سندوق و سبەی كارەكان بەكۆتا دەهێندرێت و نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییەكان ئامادەبوون.
وتیشی، دەنگەگان لەگەڵ ئەلیكترۆنی وەك یەك بوون و هیچ گرفتێكی نەبووە و سبەی بەهەمان شێوە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان ئامادەی پڕۆسەكە دەبن.