لە رووداوێکی هاتوچۆدا 11 کەس برینداربوون کە نۆیان خوێندکارن

نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەناو شاری رانیە روویدا لە ئەنجامدا 11 کەس برینداربوون کە نۆیان خوێندکارن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر12:30 خولەک رووداوێکی هاتووچۆ لە سێ ڕیانی سەربازی لە جۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس و پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران روویدا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە رووداوەکەدا 11 کەس برینداربوون کە نۆیان خوێندکاری زانکۆ بوون و ئەوانی دیکەش شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share