ڕوونكردنەوەیەك لە فەرمانگەی ئاوی سلێمانییەوە

فەرمانگەی ئاوی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و ئاشكرایدەكات بۆری نەشكاوە، بەڵكو شۆردنی بۆری 600 ملیمەترییەكەی تايبەت پڕۆژە نوێیەكەی جایكای ژاپۆنییە و خاوێندەكرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی ئاوی سلێمانی تێیدا هاتووە، بەڕێزێك وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە و بەتەنزاوە دەڵێت “ئایا تاڤگە نوێیەكەی سلێمانیتان بینیوە كە دوو ڕۆژە ئاوی خواردنەوەی دوكان كە بەبۆرییە نوێیەكە ڕاكێشراوە بۆ سلێمانی لەم قەیرانی ووشكەساڵی و بێئاوییەدا ئاوا بەفیڕۆ دەچێت”.

ئەو كەسە نووسیویەتی” دوو ڕۆژی دیكە بەردەوامبێت دوو خواردنگەی میللی لەسەر ستایلی باوەلی و دوو ماسی مەسگوفیشی تیا دەكەنەوە”؟

فەرمانگەی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەو بەڕێزە دڵنیادەكەینەوە كە زۆر بێئاگایە و ئەو بۆریيە نەتەقیوە نە هیج، بەڵكو شۆردنی بۆری 600 ملیمەتری پڕۆژە نوێیەكەی جایكایە كە خاوێندەكرێتەوە بۆ ئامادەبوون و بەكارهێنانی پڕۆژەكە لەسەرەتای مانگی تەمموزی ئەمساڵ و دەشڵێت، خۆزگە كاتێك بابەتێك بڵاودەكرێتەوە تۆزێك بەرپرسیارانە بگەڕێن بۆ زانیاری دروست”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەرێم: لێپرسینەوە لە هەر کارمەندێک دەکرێت بە جلوبەرگی فەرمییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆی نمایش بکات

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم راگەیەندراوێکی بۆ ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لێپرسینەوە لە هەر…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی کۆمپانیای پاککەرەوە پارەی جەژنانەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی کۆمپانیای پاککەرەوە پارەی جەژنانەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share