بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەهۆی ئەنجامدانی ئامار و جەردی ساڵانەوە یەكشەممە هەموو مامەڵەیەک رادەگیرێت”.
سەبارەت بە کارەکانیان بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “رۆژی یەكشەممە کە دەکاتە 24ی کانوونی یەکەمی 2023 لە بەڕێوەبەرایەتیمان و فەرمانگەکانی كارتی نیشتمانیی قەزا و ناحیەکانی سنووری سلێمانی تاوەكو كاتژمێر 12:00 هەموو مامەڵەیەک رادەگیرێت بەهۆی ئەنجامدانی ئامار و جەردی ساڵانە”.