نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم ڕەئیسی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێران ئەنجامدا و داویكرد پەیوەندییە مێژوویییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی، لەسەر بنەمای بەرژوەندیی هاوبەش و دراوسێیەتیی باش، زیاتر بەرەوپێش بچن و بوارەكانی هاریكاری و هاوبەشیی نێوان هەردوولا فراوانتر ببن.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دا، بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمیش، لە پەیوەندییەكەدا نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ڕەئیسی كردووە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستووە.

نێچیرڤان بارزانی، وێڕای دووپاتكردنەوەی سوپاس و پێزانین بۆ هاوكاری و پشتگیرییەكانی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان لە ڕۆژە سەختەكاندا، هیوای خواستووە لە سەردەمی سەرۆكایەتیی ڕەئیسیدا، پەیوەندییە مێژوویییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی لەسەر بنەمای بەرژوەندیی هاوبەش و دراوسێیەتیی باش، زیاتر بەرەوپێش بچن و بوارەكانی هاریكاری و هاوبەشیی نێوان هەردوولا فراوانتر ببن.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لای خۆیەوە ئیبراهیم ڕەئیسی، خۆشحاڵی و سوپاسیی خۆی بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییی نێچیرڤان بارزانی دەربڕی و هیوای بەرەوپێشچوونی زیاتری پەیوەندییەكان و هاریكاریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان خواست”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندیمان لە هەرێم وەرگرتووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندیمان لە هەرێم وەرگرتووە و تەواوکردنی کارەکانی لە ئەستۆی…
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردەی هەرێم: ئەو مامۆستا و خوێندکارانەی بەشداریی دەنگدان دەکەن غیاب نادرێن

وەزیری پەروەردەی هەرێم ئاشکرایدەکات، بەهۆی هەڵبژاردنەوە، ئەو مامۆستا و خوێندکارانەی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، بەشداریی دەنگدان دەکەن، غیاب نادرێن.…
Total
0
Share