هەولێر.. بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لەدەستدا

 لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای كۆیە-هەولێر، كەسێك گیانی لەدەستدا و سیانی دیكەش بریندار بوون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، “کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەممە 9ی شوبات، لەسەر ڕێگای هەولێر کۆیە، ڕوداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو بارهەڵگری گەورە و دوو ئۆتۆمبێلی تەكسی و تایبەت ڕویدا”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرایكردووە، “لە ئەنجامی ئەو ڕوداوەة کەسێک کە شوفێری تاکسییەکە بوو گیانی لەدەستدا، سێ کەسی دیكەش کە سەرنشین بوون زامدار بوون، زیانێکی زۆری مادیش کەوتووتەوە”.

سەبارەت بە هۆكاری ئەو ڕوداوە فازڵ حاجی ئاماژەی بەوەكردووە، “یەكێك لەو بارهەڵگرانە، هەوڵی تێپەڕاندنی بارهەڵگرێکی تری داوە، هەردووکیان بەرەو کۆیە دەچوون، بەبێ ئەوەی خوێندنەوە بۆ سایدی هاتن، لەو کاتەشدا تەکسییەک و فۆردێکی تایبەت کە لە دوای یەکبوون بەرەو ناو هەولێر دەهاتن، بەهۆی بارهەڵگرەکەوە ڕێگایان لێ داخرا، تەكسییەكە ڕاستەوخۆ خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرەکەدا، بەڵام فۆردەکە توانیویەتی خۆی دەرباز بكات لە ڕوداوەكە”.

ڕاشیگەیاندووە، “ڕێگای هەولێر کۆیە ڕێگایەکی تاکسایدە و جەنجاڵە، هەروەها بەرزی و نزمییەکی زۆر و پێچی زۆری تێدایە، ئاستی سەلامەتی ئەو ڕێگایە باش نییە، بۆیە وا پێویستە لەسەر شوفێران، لە کاتی بەکارهێنانی ئەو ڕێگایە زیاتر هۆشیار بن”.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی لە كەركوكە

بابەتی دواتر

پلانێکی کومان بەرشلۆنە لە زیانی 300 ملیۆن ڕزگاردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەژی ئەمین لە یەكێتی دەركراوە

بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك كە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، سەرۆكایەتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری دەركردنی سەلمان ئەمین نادر…
Total
0
Share