لە ماوەی مانگی رابردوو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 620 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە کە زۆرترینیان لە بەغداد بووە.
بەپێی ئامارێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە عێراق 28 هەزار و 807 گرێبەستی هاوسەرگیری لەناو دادگاکان و لە دەرەوەی دادگاکان تۆمارکراون.
ئاشکراشیکرد، لە بەرامبەردا شەش هەزار و 620 حاڵەتی جیابوونەوە، لە دەرەوەی دادگا و بە رێگەی جیاکردنەوەی دادوەری تۆمارکراوە.