ئەمڕۆ پێنجشەممە لە زیاتر لە دوو هەزار بنکەی دەنگدانی تایبەت، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە ناردنی ئەنجامەکانی بە رێگەی ئەلیکترۆنی شکستیهێنابوو دەستیپێکرد.
لە کۆی دوو هەزار و 300 بنکەی دەنگدانی تایبەت، لە دوو هەزار و 38 بنکە پرۆسەکە دەستیپێکردووە و پێشبینیش دەکرێت ببێتە هۆی گۆڕانکاریی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە بنکەکاندا بە ئامادەبوونی راگەیاندنەکان و نوێنەری لایەنە سیاسیی و رێکخراوەکان بەڕێوەدەچێت.