ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر چاکسازیی لە سیستەمی کۆچ و پەنابەریدا رێککەوتن

مارگاریتس شیناس، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، “وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر چاکسازییەکی فراوان لە سیستەمی کۆچ و پەنابەریدا”.

لەو بارەیەوە سەرۆکایەتیی ئیسپانیا لە ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوە کرد، “رێککەوتنێکی سیاسی لەسەر پێنج فایلەکەی یاسای نوێی کۆچ و پەنابەری کراوە”.

ئەم پرۆژەیاسایە کە لە مانگی ئەیلوولی 2020 لەلایەن کۆمسیۆنی ئەوروپاوە پێشکەشکرا، هەوڵێکە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی رێساکانی کۆچ و پەنابەری لە ئەوروپا، دوای ئەوەی پڕۆژەکەی ساڵی 2016 لە دوای قەیرانی پەنابەران شکستیهێنا.

ئامانج لەو پڕۆژەیاسایە پەسەندکردنی کۆمەڵێک یاسایە پێش هەڵبژاردنی ئەوروپا کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی 2024 بەڕێوەبچێت، لە کاتێکدا پرسی کۆچبەری لە یەکیتی ئەوروپا لە پێشەنگی گفتوگۆکاندایە.

یڵڤا جۆهانسۆن، کۆمیساری کاروباری ناوخۆی لە کۆمسیۆنی ئەوروپا لەبارەی ئەو رێککەوتنەوە وتی، “رێککەوتنێکی سیاسی لەسەر چاکسازی لە پەیمانی کۆچ و پەنابەری ساتێکی مێژووییە و ئێمە سەرکەوتین”.

بابەتی پێشتر

رێواز فایەق: بۆ یەکێتی سەرکەوتنی کورد ئامانجە باڵا و پیرۆزەکەیە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی:دەبێت گۆڕانکاری لە شێوازی ئیدارەدانی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share