شی فێنگ، باڵیۆزی چین لە ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر وڵاتانی جیهان باج و شەڕی بازرگانی بسەپێنن، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی بە رێوشوێنی “بەرپەرچدانەوەی یەکلاکەرەوە” وەڵامدەدەنەوە.
باڵیۆزی چین لە ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت. “چین بەتوندی دژایەتیی هەموو جۆرە باج سەپاندن و شەڕێکی بازرگانی دەکات، ئەمەش تەنها بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و کەرامەتی نیشتمانی چین نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی نەزمی بازرگانیی نێودەوڵەتی، ئابوری و دادپەروەریی نێودەوڵەتییە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر وڵاتانی دیکە “باج و شەڕی بازرگانی” بەسەر چیندا بسەپێنن، ئەوا پەکین وەڵامی دەداتەوە و “رێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی یەکلاکەرەوە” دەگرێتەبەر.
شی فێنگ دەشڵێت، “لە نێوەندی ناسەقامگیری و نادڵنیایی بازاڕی جیهانیدا، چین وەک ئومێدبەخشترین و گەورەترین وڵات لە بازاڕی جیهاندا دەمێنێتەوە، کە هێزی سەرەکیی گەشەی ئابوریی جیهانییە”.