پێنتاگۆن: ئاگاداری سەرجەم هەڕەشە و مامەڵە خراپەکانی ئێرانین

بەرلە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ ناوچەکە، ئەمریکا جەختیکردەوە کە بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران لەسەر ناوچەکە.

جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، مامەڵە و ڕەفتارە خراپ و پیسەکانی ئێران و بابەتی ئێران بەگشتی و هەڕەشەکانی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە ئێستا لەسەروو هەموو بابەتێکەوەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پنتاگۆنیش، لوید ئۆستن لە سەردانەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی سەرەکی باس لەو پرسە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆستن لەسەردانەکەیدا لەگەڵ سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ئیمارات و بەحرەین کۆدەبێتەوە و سەردانی هێزەکانی ئەمریکا لەهەردوو وڵاتەکە دەکات.

هەروەها مێرا ڕیسنیک جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی ناوچەیی ئاشکرایکرد، هەڕەشەکانی ئێران ئامانجی دروستکردنی ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییە لە ئاسایشی ناوچەکە و دروستکردنی مەترسییە بۆسەر هاوپەیمانەکانی واشنتن.

بابەتی پێشتر

فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا په‌یماننامه‌یه‌ك بۆ گۆڕینى هاوسەنگی دەسەڵات لە یەکێتیی ئەوروپا واژوو ده‌كه‌ن

بابەتی دواتر

لە ژوورەکەی خۆتەوە دەگەیت بە هەموو جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share