پۆلیسی كەركوك لێكۆڵینەوە لە رووداوی پەلاماردانی گەنجێكی كورد دەكات

دوای ئەوەی لەڕێگای گەڕانەوەیدا كەوتەناو قەرەباڵغی لایەنگرانی لایەنێكی بەرامبەر، گەنجێكی كورد پەلامار و ئەشكەنجە دەدرێت و پۆلیسی كەركوكیش بەڵێنی لێكۆڵینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەدات.

شەوی رابردوو گەنجێكی كورد دوای گەڕانەوە لە ماڵی برایەكی لە گەڕەكی واست-ی كەركوك، کەوتە نێو قەرەباڵغی لایەنگرانی لایەنێكی عەرەبی و پەلاماردرا و بەهۆیەوە دەستێكی شكا.

ئەمڕۆ لیوا کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوك پێشوازی لەو گەنجە کرد و بەڵێنیدا تاوانباران دەستگیربکرێن و بە سزای خۆیان بگەن.

هەر ئەمڕۆ رێبوار تەها، سەرۆكی لیستی (هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە) پێشوازی لەو گەنجە کرد و رایگەیاند، ئەو کەسانەی هێرشیان کردە ئەو گەنجە گوزارشت لە رەوشتی خۆیان دەکەن نەک پێکهاتەیەک، ئەم جۆرە رەفتارانە کاردانەوەی خراپی دەبێت، کەرکوک بە پێکەوەژیان و پێکەوەهەڵکردن ناسراو و جوانە.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاری جددی دەکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و رادەستکردنیان بە دادگا”.

شەوی رابردوو پاش راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، لایەنگرانی كورد و پێكهاتە و لایەنەكانی دیكە لە كەركوك بۆ دەربڕینی خۆشحاڵی رژانە سەر شەقامەكان.

بابەتی پێشتر

كورسییەكانی هێز و لایەنەكان لە ئەنجومەنی پارێزگاكان ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی زیاتر لە 215 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share