بانکی ناوەندی زیاتر لە 215 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 215 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 215 ملیۆن و 128 هەزار و 512 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 196 ملیۆن و 828 هەزار و 512 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 18 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 17ی مانگ بوو کە تێیدا نزیکەی 222 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە و لەو بڕەش 200 ملیۆن و 898 هەزار و 486 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵە بووە و تەنها 21 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی نەختینە فرۆشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ملیۆنێک منداڵی ئەفغانی لەبەردەم مەترسی لەبرسامردندان

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی خراپیی خۆراکەوە نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان مەترسیی مردنیان لەسەرە، نیوەی دانیشتووانەکەشی…
زیاتر ببینە

بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەکرێت

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share