دارایی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دەكات

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆران دەكات.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، فەرمانگەی ژمێریاریی سەر بە وەزارەتی دارایی دەستیكردووە بە رێوشوێنەكانی پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی كانونی یەكەم، ئەمەش دوای تەواوكردنی سەرجەم رێوشوێنەكانی پەیوەست بە پرۆسەی رێكخستنی خەرجی.

داواش لە یەكەی خەرجی سەرجەم وەزارەت، پارێزگا و فەرمانگە نەبەستراوەكان بە وەزارەتەكان دەكات سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری بكەن بۆ تەواوكردنی رێوشوێنەكانی تەرخانكردنی مووچە.

دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە لە پارێزگاكانی عێراق لەكاتێكدایە، لە هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ئەیلول (9) دابەشدەكرێت و هێشتا بەشێكی بەرچاو لە مووچەخۆران وەریاننەگرتووە.

بابەتی پێشتر

شەوی یەڵدا لە چییەوە هاتووە؟

بابەتی دواتر

لیژنەی یاسایی: دەبێت هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لەلایەن حکومەتەوە داوابکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share