مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە دەنگدەرانی كورد دەكات و دەڵێت، ئەم ئەنجامە جێی شانازییە باشترین بەڵگە و بەرپەرچی كوردانەیە بۆ سەلماندنی ناسنامەی كوردستانی و دووپاتكردنەوەی ئەو راستییەی كە یەكێتیی هێزی جەماوەری كوردستانە.

دەقی پەیامەكە:

‎كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
‎دەنگدەرانی كوردستانی لە كەركوك و سەرجەم ناوچە كوردستانییە دابڕاوەكان

بۆ ئەم سەركەوتنە مەزنەی گەلەكەمان و بەشداری پڕ جۆش و خرۆشتان، بەرۆحی بەرزی دیموكراتی و نیشتمانپەرەوەی بۆ سەرخستنی لیست و هاوپەیمانیی و كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك ، موسڵ ، خانەقین و خورماتوو، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی دەنگدارانی بەوەفای كوردستانی و بەتایبەتی دەنگدەرانی سەوز دەكەین ، ئەم ئەنجامە جێی شانازییە باشترین بەڵگە و بەرپەرچی كوردانەیە بۆ سەلماندنی ناسنامەی كوردستانی و دووپات كردنەوەی ئەو راستییەی كە یەكێتیی هێزی جەماوەری كوردستانە و لەهەموو قۆناغەكان لەگەڵیاندایە و بەجێیان ناهێلێت، بە سیاسەت و خەبات ، بەسەنگ و دەنگ شەری كوردستانی سەرجەم ناوچە دابڕاوەكان دەكات.

‎پیرۆزە ئەم سەركەوتنە كە یەكێتیەكەی خۆتان هێزی یەكەمی ناوچە دابڕاوەكانە بە تایبەتی لە كەركوكی قودسی كوردستان.

‎هەر پشت بە هێز و ئیرادەی ئێوەش و بە سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلال ئەنجومەنێكی كارای پارێزگا و ئیدارەیەكی خزمەتگوزار لە پێكهاتەكانی كەركوك دروست دەكەین كە پارێزگارەكەی كورد و یەكێتیی بێت.

‎جارێكی تر پیرۆزە و هەر سەربەرز و سەركەوتوو بن

‎مەكتەبی سیاسیی
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پێشتر

عیماد ئەحمەد: ئەم سەركەوتنە بەرھەمی سەرکردایەتییەکی توندوتۆڵ و جیاوازە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن رێوشوێنەكانی پێشكەشكردنی تانە و سكاڵا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share