بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 154هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای 100 دۆلار بە 153 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر و چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵی نوێوە چەند بڕیار و رێوشوێنێكی نوێ دەربكرێت.

بابەتی پێشتر

دوو بازرگانیی ماددەی هۆشبەر دوای رووبەڕووبوونەوە بە برینداری دەستگیركران

بابەتی دواتر

یەكێتی مژدەی سەركەوتنی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share