باندێکی فرۆشتنی ئامێرەکانی قۆپیکردن دەستگیرکران

هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند کە هەوڵیاندابوو خوێندکاران فریوبدەن و پرسیارەکانی قۆناغی 12 یان پێبفرۆشن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، “پاش دەستکەوتنی زانیاری لەسەر فرۆشتنی ئامێرەکانی قۆپیکردن و تێکدانی دەروونی خوێندکاران و فریودانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە کە پرسیاری پۆلی دوانزەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی  2023دەفرۆشن، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ماوەیەکی کورتدا زانیاری پێویست بەدەستهات بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتباران و دەستگیرکردنیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تیمەکان توانیان گروپێکی سێ کەس دەستگیربکەن، کە کاریان فرۆشتنی ئامێرەکانی قۆپیکردن بووە و دەستیشگیرا بەسەر چەند ئامێر و کەرەستەی قۆپیکردن”.

ئامێری پەیوەندیکردنی ( بێسیم ) بە شێوەی شاراوە کە لە جلوبەرگی ژێرەوەی پیاوان و ژنان دانرابوون، بیستۆک، قەڵەم جافی قۆپیکردن، ئامێری پشکنین ئەو کەرەستانە بوون کە توانراوە دەستیان بەسەردابگیرێت ئەمەش بەپێی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەرێم.

ئاشکراشیکرد، “تۆمەتباران پێکهاتوون لە (ش،ع ، ڕ)،(ە ، م ، ح)،(ش،ف ،ک) تەمەنیان لە نێوان 20-25 ساڵاندایە، دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، تۆمەتباران ئامێرەکانیان لە ناوەڕاست وباشووری عێراق هێناوە و هەوڵیانداوە لە رێگەی ( ئۆنلاین )ەوە ساغیانبکەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردە ڕوونکردنەوە دەدات.. کەوتنەخوارەوەی پانكە لە قوتابخانەیەكی هەولێر دوو خوێندكار بریندار دەكات

كەوتنەخوارەوەی پانكە لە قوتابخانەیەكی شاری هەولێر برینداربوونی دوو خوێندكاری لێدەكەوێتەوە. پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، ڕووداوەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ…
Total
0
Share