وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی نەوتی دابەشکراوی راگەیاند

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڕی نەوتی دابەشکراوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا رۆژی 18ی کانونی یەکەم بڕی زیاتر لە 192 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تا رۆژی 18ی کانونی یەکەم بڕی زیاتر لە 192 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەولێر، زیاتر 81 ملیۆن لیتر، لە سلێمانی زیاتر 70 ملیۆن لیتر، لە دهۆک نزیکەی 41 ملیۆن لیتر نەوتی سپی تا ئێستا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، تا ئێستا نزیکەی 962 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون، کە دەکاتە نزیکەی (75%)ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم.

 

بابەتی پێشتر

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: 5 کورسیمان مسۆگەر کردووە

بابەتی دواتر

باڵیۆزی ئەمریكا: هەڵبژاردنی پارێزگاكان پابەندیی عێراقییەكانی بە دیموكراسیەت دووپاتكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share